سەرەکی کۆماری فەرەنسا ئەنستیتوتی کوردی لە پاریس

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

ئەنیستیوتی کوردی لە پاریس لە مانگی شوباتی ١٩٨٣ دامەزراوە و دامەزراوەیەکی کلتوری سەربەخۆیە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەیمانگای کوردی لە پاریس ناساندنی زمان و سامانی کلتوری کوردییە بە کۆمەڵگەی فەرەنسی ، جگە لەوە هەوڵی کۆکردنەوە و گونجاندنی رەوەندی کوردی دەدات لەگەڵ کۆمەڵگەی فەرەنسی.

ئەنیستیوتی کوردی لە ساڵی ١٩٩٣ بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی فەرەنسا وەک دامەزراوەیەکی سوودبەخش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ناسێنرا ، هەیکەلی کارگێری پەیمانگای کوردی لە پاریس لە ١٢ کەس پێکدێت کە چواریان نوێنەرانی حکومەتی فەرەنسین و پێکدێن لە نوێنەرانی هەریەکە لە وەزارەتەکانی (رۆشنبیری ، پەروەردە ، کارووباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ)ی حکومەتی فەرەنسا.
ئەنیستیوتی کوردی لە پاریس لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا خزمەتێکی زۆری بە کلتور و هونەر و تەواوی کایەکانی دیکە بە کورد کردووە و بەگشتی یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە خزمەتێکی بەرچاوی بە دۆزی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان کردووە ، لە رووی سیاسی و مرۆیی و کلتوری و خوێندن و هتد..... پەیمانگاکە ساڵانە چەند بۆرسێکی خوێندن بۆ ژمارەیەک لە خوەندکارانی کورد دابین دەکات بۆئەوەی بتوانن لەزانکۆکانی فەرەنسا درێژە بەخوێندن بدەن.


سەرۆکی ئەنیستیوتی کوردی لە پاریس :
بەرێز کەنداڵ نەزان

ماڵپەری ئەنیستیوتی کوردی لە پاریس


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە